تازەترين چاپكراو

نیگایەک بۆ فەلسەفەی ئەخلاق

ئەخلاق ئەو بابەت و كایە گرنگ و مەزنەیە گەر نەڵێین تەنها؛ ئەوا یەكێكە لە مەزنترین و فریادڕەسترینی ئەو كایانەی كە هەمووان بەگشتی لەگەڵیدان و خاڵی هاوبەشی زێڕین و ماناداری هەموو مرۆڤە بەهادۆستەكانە، هەربۆیە بێ هۆ نییە ئاینە ئاسمانی و زەمینییەكانیش جەخت لەسەر بابەتە باڵا و ئەخلاقییەكان دەكەنەوە و گەلێ‌ تیۆریای ئەخلاقی بەدرێژایی مێژوو هاتوونەتە مەیدان و بوونەتە فریادڕەس و ڕزگاركەر.
بابەتەكانی نێو ئەم كتێبە زیاتر جەخت لەسەر چەمك، یان جوگرافیای ئەخلاق بەگشتی و ڕۆڵ و پێگەكەی بەتایبەت لە سەردەمی ئێستاماندا دەكاتەوە. ڕۆشنبیری كوردیمان لەم ڕووەوە بەداخەوە هەژارە و كاری زیاتری دەوێت و ئەو كەمە كتێبە نووسراو و وەرگێڕدراوانەی كە هەن، ئەشێ‌ ناوی تەنها لەدەرگادان و بە واڵاكردنی پەنجەرەیەكیان لێ بنێین لەمەڕ چەمكێكی گەورەی وەكو ئەخلاق، كە هەم بەدرێژایی مێژووی ئایین و هەمیش فەلسەفە چەندین كتێب و باس و تیۆریای جیاواز و جۆراوجۆریان خستۆتەڕوو.

بینینی زیاتر

بابەتەكانی نوسەر