تازەترين چاپكراو

دۆزی ئافرەت لەنێوان ئازادکردن و بەسەنتەرکردنی مێینەدا

گومان لەوەدا نییە بزووتنەوەكانی جێندەر و فێمێنیزم چەندین كاریگەریی ڕۆشنبیریی و كۆمەڵایەتیی و ڕەوشتیی و فێركاریی و ئابووریی بەجێدەهێڵن، كە بەشێكی زۆریان بە دیوە نێگەتیڤ و نەرێنییەكەیدایە و دژ دەوەستێت لەگەڵ جێگیر و بنەما سەرەكییەكانی دین و ڕەوشت و خێزان و باری كۆمەڵایەتی و پەیوەندیی نێوان دوو ڕەگەز و هاوڕەگەزەكاندا، ئەمەش ئەوە دەخوازێت بە قووڵی توێژینەوەی ئەم چەمكە و ئەو بزاڤانەش بكرێت بۆ ئەوەی هەڵوێستی دروستی فیكری و شەرعی و یاسایی لە بەرامبەردا بگیرێتە بەر، ئەم نووسراوەی د. عەبدولوەهاب مەسیری توێژینەوەیەكی گرنگ و جیدییە سەبارەت بە بزاڤی فێمینیزم، كە نووسەر بە بزاڤی بەسەنتەركردنی مێینە ناوزەدی دەكات، لەم توێژینەوەیەدا نووسەر دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕیشە و بنەمایانەی ئەم بزاڤەی لەسەر ڕۆنراوە و قسەش لەوە بكا كە سەرەنجام و ئاییندەی بە چ ئاقارێكدا دەڕوات و چی پێدەكرێت بۆ دۆزی ئافرەت و كێشەی مێینە و كاریگەرییشی چی دەبێت سەبارەت بە كۆمەڵگە بە گشتی و دۆزی ئافرەت بە تایبەتی.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply