چالاكیهەواڵ

شاندی سەنتەری زەهاوی سەردانی سەرۆکی زانکۆی دهۆک دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە 19/ 12/ 2019 شاندێکی سەنتەری زەهاوی کە پێکهاتبوو لە د.سەباح بەرزنجی سەرۆکی سەنتەر و د.ئیسماعیل بەرزنجی و م.هاوژین عومەر و د.مەریوان حەمە دەروێش ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی سەردانی د.موسڵیح دهۆکی سەرۆکی زانکۆی دهۆکی کرد،

لە دیدارەکەدا کە نزیکەی کاژێڕێکی خایاند باسی گرنگی کاری پێکەوەیی کرا لە بواری زانستی و مەعریفی و پێویستی ئێستای کۆمەڵی کوردستان بە هەندێک بابەتی هەنووکەیی بۆ توێژینەوە و خستنەبەرباس، هەروەها هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەنجامدانی سیمپۆزیەمێکی هاوبەش لەبواری هزی پەروەردەیی کە لە داهاتوودا کاری بۆ بکەن.

بینینی زیاتر

بابەتەكانی نوسەر