تازەترين چاپكراو

بنەڕەتدۆزی بۆ ئیعجازی زانستیی‌ له‌ قورئان و سوننه‌تدا

ئه‌م توێژينه‌وانه‌ى له‌م په‌رتوكه‌دا هاتوون بريتين له‌ گوڵبژێرێك له‌و توێژينه‌وانه‌ى كه‌ پێشكه‌شكراون له‌ (كۆنفرانسى یەکەمى جیهانی بۆ ئیعجازی زانستی له ‌قورئان و سوننه‌تدا) له‌ ئیسلامئابادی پایته‌ختی پاکستان بەڕێوەچوو، ئامانج له‌ هه‌ڵبژاردنيان له ‌دووتوێى ئه‌م كتێبه‌دا،‌ هه‌روه‌كو له‌ ناونیشانه‌كه‌یه‌وه‌ دیاره‌؛ ساغكردنه‌وه‌ی بنه‌ڕەته‌كانی ئیعجازی زانستییه‌ له‌ قورئان و سوننه‌تدا، چونكه‌ بواری ئیعجازی زانستی وه‌كو به‌شێكی نوێ له‌ باسه‌كانی ئیعجازدا، ئه‌وه‌ ده‌خوازێت كاری بنه‌ڕه‌تدۆزیی (تأصیل)ى بۆ ئه‌نجام بدرێت و ئه‌و ده‌قانه‌ی قورئان و سوننه‌ت ده‌ستنيشان بكرێن،‌ كه‌ بوون به‌ بنچینه‌ و بنه‌ڕه‌تی ئیعجازی زانستی، به‌ واتایه‌كی تر: باسكردن له‌وه‌ی كه‌ ئایا ئیعجازی زانستی له‌سه‌ر كام ده‌قانه‌ دامه‌زراوه‌.

بینینی زیاتر

بابەتەكانی نوسەر