وتار

کێشەی ئیلحاد و دیندارەکان لە کوێدایە ؟

 

گەر وەستایەک یەکەم خشتی بینایەک بەخواری دابنێت، ئیدی دیواری ئەو بینایە گەر تا کەژکەژانەی فەلکیش بروات ھەر خوار و لارە، بۆ ئەوەی خواری ئەم دیوارە راست بکەینەوە. پێویست دەکاتە لەسەرەتاوە دەست بکەین بەراست کردنەوەی، بە واتایەکی دی پێویستە ئەو دیوارە بروخێنین و سەرلەنوێ بنیاتی بنێینەوە . ھەندێک فکرە و بیروباوەر ھەن دەبێت وەکو ئەو دیوارە مامەڵەیان لەگەل بکەین، دووبارە نوێیان بکەینەوە و سەرلەنوێ بیانتیان بنێینەوە. تاوەکو فکرەیەکی روون و بێ خەوشمان ھەبێت.

گەر بروانین پێکھاتەی ئێمەی مرۆڤایەتیە جۆری پێغەمبەران دیاری دەکات، چۆن؟ گەر خوادا فرشتەکانی بناردنایە بۆ سەر زەوی تاوەکو خەڵکی رێنوێنی بکەن، لە کۆتایدا دەبوونەوەمرۆڤ؛ چونکە دەبێی بگونجێت لەگەڵ و سروشت و پێکھاتەی مرۆڤ، ھەر ئەمەشە وای کردووە گشت پێغەمبەران مرۆڤ بوون.

مێشکی مرۆڤ دابەش دەبێت بەسەر دوو لایەندا:

لایەنێکی مەجازە کە پەیوەندی لەگەل مرۆڤدا دروست دەکات. لایەنێکی تری کە حەقیقەتە، پەیوەندی لەگەڵ خودا دروست دەکات. زانایان و پزیشکانی دەروونی و دەماری مێشکی مرۆڤیان دابەش کردووە بۆ دوو نیوە گۆ؛ نیوە گۆی یەکەم کاری دروست کردنی چەمکەکان، وێنە، بینراوەکانە. بۆ نموونە کاتێک کەسێک داوات لێ دەکات دەڵێت: پێنوسێکم پێ بدە، تۆ راستەوخۆ دەزانیت مەبەستی چیە، چونکە لە مێشکێ ئێمەدا وێنەیەکمان بۆ پێنوس دروست کردووە، لەبەرامبەر چەمکێکدا وێنەیەکمان بۆ داتاشیووە. یاخود بە پێچەوانەوە لەبەرامبەر وێنەکاندا کۆمەڵێ چەمکمان بۆ دارشتووە.

نیوە گۆی دووەم ئەم نیوەی تری مێشک نایەت چەمک یاخود وێنە بۆ شتەکان دروست بکات، بەڵکو دێت پەیوەندی دروست دەکات، لەنیوان شتەکان و کەسەکاندا، بەو واتایەی نایەت خەیاڵ بکات، وێنا بکات و چەمێک لەبەرامبەریاندا دروست بکات.

کێشەی ئیلحاد و بێ باوەرەکان لێرەدا دروست دەبیت، مێشکی مرۆڤ ھەرگیز وێنەی شتێک ناکات کە نەی بینیبێت، یان زانیاری نەبێت لەسەری، بۆیە ناتوانن وێنەی خودا بکەن، تۆ ھەر وێنەیەک بۆ خودای دەکەیت ئەو نیە، لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ ۖ. ھەندی گروپی دینداریش ھەن سیفات و وێنە دەدەنە پاڵ خودا کە دەڵێن: دەستی ئاوایە، قاچی وایە …ھتد

بەو واتایەی دەبێت مامەڵەمان لەگەل خودا پەیوەندیانە بێت(کۆنتاکت)، نەک مەماڵەیەکی وێنانە.

ئەو شتانەی وێنا ناکرێن دەچێژرێن، وەکو(مردن، ژیان، عیشق ..ھتد) کێشەی گروپە ئیلحادیەکان ئەمەیە، دەیانەوێت مامەڵەیەک پەیوەندیانەیە، وێنانە مامەڵەی لەگەڵ بکەن. کێشەکەیان زۆر سادەیە؛ ئەوان دەیانەوێت خودا وەکو شت ببینن، واتە دەیانەوێت وەکو شت لەگەڵ خودا مامە بکەن، وێنەی ھەبێت، زۆر سادەو ساکار بیرکردنەوەیان، لە زانستێکدا بەدوای خودادا دەگەرێن، ئەوەی ئەوان بەدوایدا دەگەرێن زانستێکی موجەردە نەک خودا.

خودا شتێک نیە لە بوونەوەر، بەلکو لەو دویوو بوونەوەرەوەیە، ناکرێت لەناو شتەکاندا بۆ خودا بگەرێین، چونکە خودا شت نیە، بەڵام دەکرێت بڵێین: بەدیھێنەر خەسڵەتەکانی ئاخنیووەت ناو یاساکانی سروشت. رێسا و یاسا زانستیەکان بۆ شتە بینراوە و ھەست پێکراوەکانن، بۆ خودا نابن، دەبێت جۆرێکی تر بیربکەینەوە، کێشەی دیندارەکانیش لێرەدا سەر ھەڵدەدات دەیانەوێت بە شێوەی ئەوان وەڵامیان بدەنەوە، لەو شتەدا خودایان نیشان بدەن کە ئەوان داوای دەکەن، کاتێک باسی پزیشکی دەکەن، دیندارەکان دێن خودا وەکو نەشتەرکارێک پیشان دەدەن، یا وەکو ئەندازیارێک، بۆ گشت شتەکانی تریش، کە ئەم بیردنەوە سادانەش بۆتە ھۆی ئەوەی بیرمەندی دینی وەستاون، چەقیوون لەو بارەی تێی کەوتوون. چونکە یەکەم خشتمان ھەڵە داناوە !!!

بینینی زیاتر