هەواڵ

ژاپۆن بەشێک لە قوتابخانەکانی دادەخات لەبەر کەمی منداڵ

nippon.com

ژاپۆن بە وڵاتی پیرەکان ناسراوە بەهۆی ئەوەی ڕێژەی منداڵ خسنەوە بەردەوام بەرەو کەمبوونەوەیە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی لەسەر پڕۆسەی خوێندن هەیە بەشێوەیەک کە تەنها ساڵی 2019 دوو سەد(200) قوتابخانەی سەرەتایی داخراون، هەروەها بە پێی سەرژمێریەکانی وەزارەتی فێرکردن ئەمساڵ بە ڕێژەی 53% منداڵ کەمیکردووە کە دەچنە قوتابخانە بە بەراورد بە ساڵی 1958 کە زۆرترین ڕێژەی تۆمارکردووە و ژمارەی قوتابیانی سەرەتایی 13.5 ملیۆن بووە بەڵام لەساڵی 2019 ئەم ڕێژەیە دابەزیوە بۆ 6.368.545 قوتابی، هەروەها ڕێژەی قوتابیانی ناوەندی ئامادەییەکانیش بەڕێژەیەکی زۆر کەمیکردووە، بەمەش ژاپۆن بەرەو داهاتوویەکی مەترسیدار هەنگاو دەنێت بەپێی ڕای توێژەران، هۆکارە سەرکیەکانی ئەم دیاردەیەش پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا و سەرقاڵی زۆر بە کارکردن و قورسیی بەخێوکردنی منداڵ و نەبوونی پاڵنەری ڕوحی و دینی بۆ خستنەوەی وەچەن.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply