چالاكیهەواڵ

پەیوەندیی مێژوویی نێوان فیقھـ و فەرموودە

زەھاوی – سلێمانی
سەنتەری زەھاوی نوێترین سمیناری لەسەر پەیوەندیی مێژوویی نێوان فیقھـ و فەرموودە بۆ دکتۆر حسین محمد ئیبراھیم مامۆستای زانکۆ و ئەندامی دەستەی کارگێری سەنتەر سازکرد

لەو سمینارەدا کەئەمڕۆ پێنجشەممە ۲٥ ـ ۷ ـ ۲۰۱۹ سازکرا د.حسین محمد باسی لە پەیوەندی لە مێژینەی نێوان زانستی فیقھـ و زانستی فەرموودە کرد و ئاماژەی بەوەدا کە فەرموودەناسان خۆیان فەقیھـ و شارەزابوون، ھەروەھا باسی لە مێژووی نووسینەوەی فەرموودە کرد کە بەچەند قۆناغێکی جیاوازدا تێپەڕیووە و بە نووسراو نەوە لە دوای نەوە وەریانگرتووە.
لە بەشێکی تردا باسی جیاکردنەوەی فەرموودەناس و فەقیھـ کرد و ئەو لێکەوتانەی کە لەم بارە کەوتوونەتەوە.
لای خۆشیانەوە بەشداربووان بەسەرنج و تێبینیەکان بابەتەکەیان دەوڵەمەند کرد.

بینینی زیاتر

بابەتەكانی نوسەر