هەواڵ

سەنتەری زەهاوی ئێوارەكۆڕێك بە ناونیشانی «كەموكووڕیی ڕێبازە مۆدێرنەكان لە تەفسیركردنی قورئاندا» سازدەکات.

ڕۆژی پێنجشەممە، (٧/ ٣/ / ٢٠٢٤), لە هۆڵی سەنتەری زەهاوی لە سلێمانی، سەنتەری زەهاوی ئێوارەكۆڕێكی بە ناونیشانی «كەموكووڕیی ڕێبازە مۆدێرنەكان لە تەفسیركردنی قورئاندا» بۆ پڕۆفیسۆر دكتۆر ئیسماعیل بەرزنجی ڕێكخست.

شیاوی باسە، پاش وتەی بەخێرهێنان و پێشەكییەك لەسەر باسەكە لەلایەن (پ. ی.د. دیاری ئەحمەد قەساب)ەوە، بابەتی ئێوارە كۆڕەكە لەلایەن (پ.د. ئیسماعیل برزنجی)یەوە پێشكەشكرا, کە تێیدا ئاماژەی بە مێژوو و ڕیشەی ڕێبازە مۆدێرنەكانی زمانەوانیی ڕۆژئاوایی و جۆرەكانیان و كاریگەرییان لەسەر ڕەوتی ڕاڤەی قورئان كرد، تیشكیشی خستەسەر مەترسیی كەوتنە ژێر كاریگەریی ئەو ڕێبازانە بە ڕەهایی، هەروەها باسی مێژووی تەفسیری ئەدەبی و زمانەوانی کرد بەتایبەتی دوای گواستنەوەی ڕێبازە نوێیەکانی زمانناسی نوێ بۆ ناو کلتووری ڕۆژهەڵات و ئیسلامی و پڕۆژەی مۆدێرنخوازە عەرەبەکانی شیکردەوە لەگەڵ باسکردنی کەموکووڕییە مەنهەجییەکانیان.

شیاوی باسە لای خۆیانەوە، بەشداربووانیش بە پرسیار و تێچێنەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply