الكتب بصيغةpdf

گۆڕانە ژیارییەکان و جیھانی ئیسلامی

ناوی کتێب : گۆڕانە ژیارییەکان و جیھانی ئیسلامی
ناوی نوسەر/وەرگێر: د. ئحمەد داود ئۆغلۆ / د. ھادی عەلی
زنجیرە :١٣
ژمارەی لاپەرە : ٢٨٩
ساڵی چاپ : ٢٠١١

ئەم کتێبە توێژینەوەیەکی زانستییانەیە سەبارەت بەو قەیرانە ڕیشەییەی ڕووی کردۆتە شارستانێتیی ڕۆژئاوا و هۆکارەکانی دەخاتەڕوو، ئەوەش ڕوون دەکاتەوە کە ئەو قەیرانە قەیرانێکی ڕاستەقینەیە و مومکین نییە شارستانێتیی ڕۆژئاوا تا مەودایەکی درێژخایەن وەک یەک دوو سەدەی ڕابردوو بتوانێت لەسەر پێی خۆی ڕابوەستێت. لە ەەمان کاتدا ئەوەش ڕوون دەکاتەوە کە شارستانێتیی ئیسلامی لە توانایدایە جارێکی تر ەەڵبسێتەوە و لەسەر شانۆی ژیان ڕۆڵی کارا و ئیجابی ببینێت. ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەش نیشاندەرێکی تری بەەێزە لەسەر ڕاستی و دروستیی ئەو پێشبینیانەی کە لەم توێژینەوەیەدا ئاماژەیان پێ کراوە.
هەر بۆیەنووسەر لە هەشت بەشدا تەواوی تێزەکەدەخاتە ڕوو، کەتیایاندا ڕەخنەی جددی لەبیردۆزەکەی فۆکۆمایا دەگرێت کە باس لەبیردۆزی کۆتایی دەکات و بەوردی قەیرانی ژیاری ڕۆژئاوا دیاری دەکات و ڕەهەندەکانی دەخاتەڕوو، ڕەەەندەکانی گۆڕانی ژیاری ئاماژە پێ دەکات و ئیسلام وەکبەدیلێکی تیۆری دادەنێت، لە ەەمان کاتدا باس لەقەیرانی بیر و دامەزراوەکان لەئوممەتی ئیسلامیش دەکات و دیدی خۆی بۆ ڕوانینی ئیسلام بۆ سیستمی نوێی جیەانی دەخاتە ڕوو. بە چەند سەرنجێکی گرنگ و ناوازەش، کۆتایی بەکتێبەکەی دێنێت.

کرتە لەو بەستەرەی خوارەوە بکە بۆ داگرتن:

گۆڕانە ژیارییەکان و جیھانی ئیسلامی

سەنتەری زەھاوی

مقالات ذات صلة

اترك تعليقاً