الكتب بصيغةpdf

ڕۆڵی ئازادی ڕادەڕبڕین لە یەکبوونی ھزری نێوان موسوڵماناندا

ناوی کتێب : ڕۆڵی ئازادی ڕادەڕبڕین لە یەکبوونی ھزری نێوان موسوڵماناندا
ناوی نوسەر/وەرگێر: د. عەبدولحەمید نەججار / عەفان شێخ ێدیق سەرگەتی
زنجیرە :٩
ژمارەی لاپەرە : ١١٤
ساڵی چاپ : ٢٠١٠
ئەم کتێبە دەیەوێت ئەوە بچەسپێنێت کە ئازادیی ڕادەربڕین بنەمایەکی قورئانییە و ھیچکات ھۆکاری پەرتەوازەیی موسڵمانان نییە، وەک ئەوەی خەڵکانێک لێی دەترسن و لەبەر ئەوەش مراندوویانە، یا خەریکە دەیمرێنن، ئەمەش دیکتاتۆر و ستەمکارە فکری و سیاسییەکان کەڵکیان لێ وەرگرتووە. بەپێچەوانەوە، ئازادیی ڕادەربڕین ھۆکاری یەکبوونە، نەک ھەر ئەوەندە؛ بەھێزترین ھۆکاری یەکبوونی موسڵمانانە لە ڕوانگەی ڕواڵەتێک لە ڕواڵەتەکانی یەکبوونی ئیسلامی کە یەکبوونی ھزرییە، نووسەر ھەوڵی داوەبابەتەکەی لە سێ بەشدا تاووتوێ بکات: لە بەشی یەکەمدا، تیشکی خستۆتەسەر یەکبوونی ھزریی نێوان موسوڵمانان و ھۆکارەکانی یەکبوونی ھزری و ڕایەڵەکانی. لە بەشی دووەمدا، نووسەر باسی ئازادیی ڕادەربڕین دەکات و بنەما شەرعییەکانی دەخاتە ڕوو و باسی شمولیەتی تێڕوانین دەکات و واقعی بوون و بابەتی بوون تیایدا دەخاتەڕوو. لە بەشی سێیەمدا، نووسەر تیشک دەخاتەسەر ئازادیی ڕادەربڕین و یەکبوونی هزری لە واقعی ئەمڕۆی موسوڵماناندا.

کرتە لەو بەستەرەی خوارەوە بکە بۆ داگرتن:

ڕۆڵی ئازادی ڕادەڕبڕین لە یەکبوونی ھزری نێوان موسوڵماناندا

سەنتەری زەھاوی

مقالات ذات صلة

اترك تعليقاً