چالاكیهەواڵ

دیداری ڕەمەزانی سەنتەری زەهاوی و خوانی بەربانگ لە سلێمانی بەڕێوەچوو

لەمیانەی کارو چالاکیەکانی سەنتەری زەهاوی وەک نەریتێکی ساڵانە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا دیدارێکی تایبەتی ڕێکخست لە ئوتێل تایتانیک ڕۆژی شەممە ۲۰ی ڕەمەزانی ۱٤٤۰ بە ناونیشانی (ئەخلاق و بەهاکان: ڕوانگەیەکی ئیمانی) کە تێیدا دوو وتە پێشکەشکران، یەکەمیان وتەی م.فاروق ڕەسوڵ یەحیا بوو بە ناونیشانی (ئاسەواری ئیمان لەسەر هزر و ئاکاری مرۆڤل لە گۆشەڕوانینی بەدیعوززەمانەوە)، دوەمیان وتەی ئەندازیار عوسمان بوو بە ناونیشانی (چۆنیەتی برەودان بە بەهاکان)، دواتر ئامادەبوان لەسەر خوانی زەهاوی بەربانگیان کردەوە.
تاعەتی هەمووان قبوڵ بێت

بینینی زیاتر

بابەتەكانی نوسەر