هەواڵ

وتەبێژی حکومەتی بەریتانیا ئەزموونی بەڕۆژووبوون دەکات

ئەلیسۆن کینگ وتەبێژی حکومەتی بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند کەوا دەیەوێت ئەزمونی بەڕۆژووبوون بکات لە مانگی ڕەمەزاندا چونکە پێیوایە ناکرێ باسی پێکەووە ژیان کرانەوە بەسەر بەرامبەردا بکات بێئەوەی وتەکانی بکات بەکردار، وە گوتاری لێبوردەیی باشترین ڕێگایە بۆ بنبڕکردنی گیانی ڕق و قین لەیەکتری.
نەک هەرئەوە بەڵکو ڕۆژووگرتن تەنها ئەزموونکردن نیە بەڵکو ڕێگایەکە بۆهاوکاریکردنی لێقەوماو و ئاوارەکان کە جەنگ ئەو کارەساتەی بەسەر هێناون لەم مانگەدا کە پەیوەندیە خێزانیەکان بەهێز دەکات.

بینینی زیاتر

بابەتەكانی نوسەر