لە چاوەڕوانی چاپدا

دیدی دروست بۆ فەرموودە پێگەو کارکردنی

ئاشکرایە کە بەشێکی زۆر لە ژیانی پیرۆزی پێغەمبەری ئیسلام (دروودى خوداى لەسەر) سەرچاوەی دووەمی وەرگرتنی ئیسلام و یاسادانانە و جێگە و پێگەی تایبەتی خۆی هەیە لە گشت ڕوویەکەوە، خودای گەورە لەچەندین دەقدا جەخت لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی سوننەت و فەرمانەکانی دەکاتەوە و هەڕەشە لەسەرپێچیکردن و پشتگوێ خستنی دەکات.
ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی وەک ڕێكخراوێكی ئەكادیمی و زانستی و ژیار دۆست، لە سۆنگەی هەستکردنى بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بەخودا و خەڵک و وەک وەفاییەک بۆ ئەو سەروەرە فریادڕەسە و دەمکوتکرنی نەیار و ناحەزانی بەئەركی سەرشانی خۆمان زانی دەستپێشخەربین لە بەستنی كۆنفڕانسێكی زانستی سه‌باره‌ت به‌ فه‌رمووده‌ بە هاوبەشی لەگەڵ زانكۆی هەڵەبجە، تاکو لەڕێگەی توێژینەوەی زانستيی ڕەسەن و هاوسەنگ و دوور لە لایەنی سۆزداری و دەمارگیری کوێرانە، یاخود بڕیاری سەرپێیی پێشوەختە و نابەبەتییانە مامەڵەیەكی تەندروست لەگەڵ ئەم سەرچاوە مەزن و پڕ بەهایەی شەریعەت بكرێت و وەڵامی زۆرێك لەو پرسیار و گومانانە بداتەوە كە لەم ڕووەوە دۆستانی نەزان یاخود دوژمنانی زۆرزان دەیانوروژێنن.
ئەم پەرتوکە تەواوى توێژینەوەکانى ئەو کۆنفرانسەن کە بەسپاسەوە سەنتەرى زەهاوى بۆ لێکۆڵینەوەى فیکریى ئەرکى بەچاپگەیاندن و بڵاوکردنەوەى گرتە ئەستۆ.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply