چالاكیهەواڵ

سەرۆکی سەنتەری زەھاوی سمینارێک لەزانکۆی لوبنانی- فەرەنسی پێشکەش دەکات

زەھاوی – ھەولێر
سەرۆکی سەنتەری زەھاوی بۆلێکۆلێنەوەی فیکری سمینارێکی لەزانکۆی لوبنانی-فەرەنسی پێشکەشکرد
ئەمڕۆ ٢٩/٤/٢٠١٩ لەشاری ھەولێر سەرۆکی سەنتەری زەھاوی بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و جێگر و مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆ سمینارێکی لەسەر “عیرفانی کوردی” پێشکەشکرد
لەو سمینارەدا د, سەباح بەرزنجی سەرۆکی سەنتەر ئاماژەی بە سەرەتاکان و مێژو و ڕەوتی خواناسی لە کوردستان و بەرھەمی عاریفان و دانایانی خواناسی کورد کرد و بەھێنانەوەی نموونە جەختی لەسەرگەڕانەوە بۆخۆد و لەئەنجامدا ڕوونکردنە خوا کرد.
لەھەر لەو سمینارەدا مامۆستا تەحسین حمەغریب بابەتێکی لەسەر “ئەدەبیاتی عیرفانی و ڕەھەند و سەنتەرەکانی شاعیرە گەورەکانی وەکو مەحوی و نالی”کرد,جەختی لەسەر ئاوڕدانەوە لەگەنجینەی ئەدەبیاتی عیرفان کرد.
دواتر سمینارەکەشدا بەسەرنج و پرسیار و وەڵام بابەتەکە دەوڵەمەند کرا.
لەکۆتاییشدا سەرۆکایەتی زانکۆ بڕوانامەی ڕیّزلێنانی بەخشیە ھەردوو مامۆستاو سوپاسی ھەوڵ و ماندووبونیان کردن

شایەنی باسە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی زانکۆیەکی ئەھلیە و ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوەو لەئێستادا ٤ کۆلیژ و ١٩ بەشی زانستی و ٣٠٠٠ قوتابی لەقۆناغەکانی بەکارلیۆس و ماستەردا ھەیە

 

بینینی زیاتر

بابەتەكانی نوسەر