چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەھاوی بەشداری سیمبۆزیۆمی ھاوبەشی ناوەندی کوردستان و کۆلیجی زانستە ئیسلامیەکان دەکات

سەنتەری زەھاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکری بەشداری سیمبۆزیۆمی ھاوبەشی ناوەندی کوردستان بۆ ئیعجازی زانستی لە قورئان و سوننەتدا و کۆلیجی زانستە ئیسلامیەکان – زانکۆی سلیمانی دەکات.
دوێنێ بەرواری ١٣/٤/٢٠١٩ سەرۆک و سێ ئەندامی سەنتەری زەھاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکری کە پێکھاتبوون لە ھەریەکە(د.سەباح بەرزنجی سەرۆکی سەنتەر و د.دیاری احمد قساب ، جێگرى سەرۆک و د.حسین محمد إبراھیم و د.زریان حاجی ئەندامانی دەستەی کارگێری و دەستەی ڕاویژکاری سەنتەر)بەشدایانکرد لە سیمبۆزیۆمی ھاوبەشی ناوەندی کوردستان بۆ ئیعجازی زانستی لە قورئان و سوننەتدا و کۆلیجی زانستە ئیسلامیەکان – زانکۆی سلێمانی، کە لەشاری سلێمانی ئەنجام درا.
لەو سیمبۆزیۆمەدا کەلە سێ دانیشتن پێکھاتبوو چەندین بابەت پێشکەشکران و سەرۆکی سەنتەر بەوتەیەک و ھەریەکە لەئەندامانی سەنتەر بە توێژینەوەیەک بەشداریان کرد.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply