وتار

چۆن بتوانین ھەڵسوکەوتى تەندروست لەگەڵ منداڵەکانماندا بکەین؟

نوسینی: سارا تاھیر ، وەفا تاھیر

بەردەوامبوونی ژیان لە خستنەوەی منداڵ دایە، بوونی منداڵیش پێویستی بە پەروەردەیەکی چاک و فێربوونی ھەڵسوکەوتێکی باش ھەیە تا کۆمەڵگەیەکی تەندروست فەراھەم بێت. ئێمە رۆژانە بۆ راییکردنی ئیشوکاری رۆژانەمان ھەوڵدەدەین کەسانی لێھاتوو بەکرێبگرین و راوێژ بە کەسانی پسپۆر دەکەین، بەڵام زۆربەمان ئەو ئەرکە قورسە، کە بوون بە دایک و باوکە، زۆر بە ئاسانی و بەبێ ھیچ خۆئامادەکردنێک ئەم پرۆسە وەردەگرین. لێرەدا بەکورتی چەند خاڵێک دەخەینەڕوو کە ئەگەر پەیڕەوبکرێن یارمەتیدەرمان دەبن بۆ بەدەستھێنانی ئامانجەکانمان:
١- منداڵ لە سەرەتای فێربوونی ناوی خۆی ھەست بە کەسایەتی خۆی دەکات، ئەمەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێ کە منداڵ بەچى ناو و ناونیشانێک بانگ بکرێت بەو شێوەیە خۆی دەناسێت، بۆیە دەبێت ئەوەمان لا روون بێت ئەو ناو و نازناوەی کە منداڵی بێ پێناسەدەکرێت، ھۆکارێکە بۆ ئەوەی وا بکات خوڕەوشتی منداڵەکە جوان یاخود شێواو بێت، وەک کاتێک کە بە منداڵەکەت دەڵێیت تۆ کەسێکی گێل و دواکەتوویت، ئەوە وا دەکات ئەو منداڵە بەو شێوەیە خۆی بناسێت و کەسێکی لێدەربچێت کە بەدڵی دایک و باوکەکە نەبێت، دوایش دایک و باوکەکە گلەییدەکەن بەوەی مناڵەکەیان بەدڵی ئەمان دەرنەچووە و ئەڵێن ئێمە وا نەبووین بە منداڵی! ئەمە ڕاستە، بەڵام ئەو دایک و باوکە ئەبێت ئەوە بزانن، زانایان لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردووە و سەلماندوویانە، کە ئەو سیفەتانەی لەدایک و باوکدا ھەیە و دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەکە تەنھا لە رێگەی بۆماوەییەوە نییە، بەڵکو دەبێت ئەوە بزانین کە لە رێگەی ھەڵسوکەوت مامەڵەی رۆژانەشەوە خورەوشت و ئاکار دەگوازرێتەوە بۆ منداڵ، ھەربۆیە کاتێک ناووناتۆرەی ناشیرین لە مناڵەکەت دەنێیت، چاوەڕێی ئەوە مەکە کە بە باشیی لە منداڵەکەتدا رەنگبداتەوە، چونکە ئەو ئاوێنەی ھەڵسوکەوتەکانی تۆیە، ئەی نابینیت کاتێک تۆ بە رووی منداڵە ساواکەتدا پێدەکەنیت ئەویش بە ھەمان شێوە پێکەدەکەنێت و ناشزانێت بۆ. لە قورئانی پیرۆزیشدا پەروەردگار (جل جلالە) لە سورەتی (الحجرات) ئایەتی (١١)دا دەفەرموێت (… ۆڵا تَلْمِزُوا أَنفُسَكُمْ ۆڵا تَنَابَزُوا بِالْأَلْقَابِ…)، واتە رێگریمان لێدەکات کە بە ناوناتۆرە یەکتری بانگ بکەین، ئەگەر ئەمە بۆ نێوانی خەڵکی بێ بەگشتیی، ئەوا بۆ مناڵەکانمان پێویستتر و لەپێشترە کە بە لەقەبی ناشیرین و نەشیاو بانگیان نەکەین. لە سیرەتی پێغەمبەری ئازیزیشدا (سەلات و سەلامی خوای لەسەر بێ)
٢- زۆرینەی مرۆَڤەکان وا تێگەیشتوون کە تووڕەبوون بۆ چاککردنی خوڕەوشتی منداڵە. ئەمەش دوو شتی زۆر لەیەک دوورن، تووڕەبوون سەرلەبەری ھەڵسوکەوتی منداڵ دەشێوێنێت. چونکە توڕەبوون یاخوود لێدان ھیچ دەرئەنجامێکی باشی نابێت و وا لە منداڵەکە دەکات فێری درۆ و شاردنەوەی کێشەکانی بێت. لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت وا لە منداڵ نەکرێ کە ھەست بکات خۆشەویست نییە لەلایەن خێزانەکەیەوە. لێرەدا پرسێارێک دروستدەبێت کە دایک و باوک چی بکەن تاوەکو منداڵێکی دروست و بەڕەوشت پێشکەشی کۆَمەڵگا بکەن؟ ئەویش بەڕێگەی بێبەشکردن یاخود سزادانێکی ماددی بێت بەو شتەی کە منداڵەکە حەزی لێدەکات بۆ ماوەیەکی کاتیی. لەم کاتەدا دایک و باوک ئەبێت سوربن لەسەر بڕیاری خۆیان و پاشگەز نەبنەوە، نەک یەکێکیان پیچەوانەی بڕیاری ئەوەی کەیان بات بۆ نموونە کاتێک دایکەکە دەڵێن ژوورەکەت رۆژانە پاک نەکەیتەوە خەرجی رۆژانەکەت وەرناگریت، بەڵام باوکەکە خەرجییەکەی بداتێ. ئەبێت ئەو ڕۆژە خەرجییەکەی رۆژانەکەی وەرنەگرێ ئەگەر کارەکەی نەکرد. لێرەدا دوو ئامانج دەپێکین، لەلایەکەوە منداڵکە ھەست بە ھەڵەی خۆی دەکات و لەلایەکی دیشەوە فێری راستگۆیی دەبیت لێیانەوە.
٣- پاراستن وناز پێدانی زۆر, زۆرێک لە دایک وباوکان بەھۆی خۆشەویستیییەکی زۆر و پاراستنیان لە ھەموو ئەو رووداوانەی دەوروبەریان وا دەکات ئەو منداڵە ھیچ دەرفەتێکی بۆ نەرەخسێت کە خۆی کارەکانی خۆیی ئەنجامبدات، بە پێچەوانەوە دەبێت وا لە منداڵ بکەیت پشت بەخۆی ببەستێ لە ھەڵسوکەوتی رۆژانەیدا .
٤- ئەبێت دایک و باوک فێری ئەوەیان بکەن پەیوەندی نێوان خێزان ومنداڵ پەیوەندییەکی ئاڵوگۆڕە و ڕێزگرتنیش ھاوبەشە ئەویش بەھۆی ئەوەوە کە گوێی لێبگریت و گوێت لێبگرێت و فێری بکەین کە ژیان ھەموو کات بەدڵی ئەو نابێت کاتێک کەتووشی تەنگوچەلەمەیەک ھات بتوانن بەرگەی بگرن لەگەڵ ھەموو ئەمانەشدا ھەڕەشە و سوێندخواردن بەرامبەریان بەکارنەھێنرێت، لەبەرئەوەی ئەو ھەڕەشە و سوێندخواردنانەی کە بەکاریان ئەھێنین جێبەجێ ناکرێت، ئەمەش وا دەکات منداڵ فێربکەیت لەسەر ھەڵەکانی بەردەوام بێت و ئەو ھەڕەشانە بۆ ھاوڕێکانی و خوشک و براکانی دووبارە بکاتەوە، ھەروەھا کاتێک ھەڵەیەک دەکات پێویستە سەرزەنشتی ھەڵەکەی بکرێت نەک کەسایەتی خۆی, وە بۆی روون بکرێتەوە کەمن بیزارم لەوکارەی دەیکەیت نەک لەخوودی خۆت.
٥- دەتوانین بڵێین گرنگیپێدان و ھەڵسوکەتی جوان لەگەڵیدا و خوڕەوشتی باش بۆ مندالڕ کارێکی زور گرنگە کە ھەندێک لە دایکان و باوکان لەمە بێئاگان، وەک ئەوەی ھەندێک بڕوایان وایە کە پەیداکردنی پارە و بژێوی ژیانیان بەسە بۆ منداڵ، لەبیریان کردووە کە گوێ گرتنو دانیشتن وقسەکردن لەگەڵ منداڵبەشە گرنگەکەی پەروەردەیەوڕۆشنبیری وکەسایەتی منداڵ بەوە دەستپێدەکات. پێویستە لەسەر دایک و باوک ئەوە بزانن ھەستی پێبکەن کە بۆ ھەموو قۆناغەکان پێویستی بە شێوەیەکی جیاواز لە پەروەردە ھەیە، و ئەم پەروەردەکردنە ئیشێکی بەردەوامە و نەوەستاوە تاوەکو منداڵەکان دەگەنە ئەو قۆناغەی کە خۆیان ھەڵ دەستن بەئەرکەکانیان.
٦- زۆر گرنگە دایک و باوک سوربن لەسەر ئەوەی کاتێک کێشەیەک کە ڕووبەڕووی منداڵەکانیان دەبێتەوە تابۆیان ئەکرێت بۆمنداڵەکان خۆیان بە جێبھێڵن خۆیان چارەسەری بکەن یاخود ئەتوانی چەند رێگەیەکی چارەس بخەیتە بەردەستی پاشان بۆ منداڵەکەی بە جێبھێڵیت.
٧- پیاھەڵدانی منداڵ لەسەر ئەو کاروو ھەڵس و کەوتانەی کە ئەنجامی دەدەن زۆرێک لە داێک و باوکان لەسەر ھەموو ئەوکارانەی کەمنداڵکانیان ئەنجامی دەدەن سوباس و پیێاھەڵدانیان بۆدەکەن, ئەمەش وادەکات ئەو منداڵە ھەمیشە چاوەڕوانی سەپاسو پیاھەڵدان و پاداش بێت ئەمەش وادەکات ئەگەر جارێک ئەمەی بۆنەکرێ ئەو کارەناکاتەوە جارێکیتر کە ئەمەش ھەڵەیەکی باووە.
٨- بەراوورد کردنی منداڵ بە ھاوڕێو خوشک وبراکانی یاخود بە ھاوتەمەنەکانی خۆی وادەکات منداڵ تووشی دڵەراوکێو وبڕوانەبوون بەخۆیی ببێت, دەبێت ھەموو دایک وباوکێک ئەو ڕاستییە بزانن ھەر منداڵێک خاوەنی بەھرەیەکی خۆیەتی ئەبێت وای لێبکرێت ئەو بەھرەیەی گەشە بکات نەک کۆپی بێت لەسەرمنداڵێکی تر لەمکاتەدا منداڵ تووشی سەر لێشێوان دەبێت.
٩- ئازایەتی واتە رووبەڕوو بوونەوە مامەڵکرندی راستەوخۆ لەگەڵ ھەرشتێکی ترسناک فێری منداڵبکرێ لەباتی ھەڵاتن لیی, پێویستە ھەر لەمنداڵیەوە ئازایەتی لەناخی منداڵدا جێگیربکرێ ئەویش لە رێگەی ھاندان وپێشبینی کردنی سەرکەوتن و وھاندانی منداڵ بۆبەدیھێنانی ئەوخەونانەی کە دەیانەوێت بەدەستی بێنێت. داێک وباوک دەتوانن ڕەگەزی قارەمانێتی لەگیانی مناڵەکانیاندا لە رێگەیگرنگی پێدان وچاودێری کردن ویارمەتی دانەوە بچەسپێنن.
١٠- ڕەنگە زۆر جار دایک و باوک بڵێن کاتێکی زۆرلەگەڵ منداڵکانمان بەسەر دەبەین بەڵام لەڕاستیداوانییە ئەوان تەنھا لەنزیک منداڵەکانیانن ژوورەکەدا لەگەڵیانن خەریکی سەیر کردنی تەلەفزێۆن دەکەن, دەخوێننەوە بە تەلەفون قسەدەکەن بەڵام ئەوەی منداڵ ئەیەوێ تێکەڵ بوونێکی چالاکانەیە لەگەڵیان بۆ نموونە لەگەڵ ئەوان بخوێنەوە یان سەیری تەلەفزیۆن بکە.
لەکۆتادا ئەمەوێ بەکورتی بلێم پێش بینی ناکرێ کە منداڵەکان خۆیان بنەماکانی جیاکاریی وتەواوکاریی بدۆزنەوە بە ھەمان شێوەش کاتێک باس دێتە سەرکار, ڕەوشت وبەھاکان ئەوا پێویستە دایک وباوک منداڵەکانیان فیر بکەن.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply