چالاكیهەواڵ

پەرەپێدانی باس و توێژینەوە ئیسلامییەکان

پەرەپێدانی باس و توێژینەوە ئیسلامییەکان
سیمپۆزیەمی ھاوبەشی سەنتەری زەھاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی و کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی بەڕیوەچوو
ئەمڕۆ بەرواری ٣٠/٣/٢٠١٩ سیمپۆزیەمی ھاوبەشی سەنتەری زەھاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی و کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی لەشاری سلێمانی ھۆڵی ئوتێل تایتانیک بەبەشداری چەندین مامۆستاو توێژەر بەڕێوەچوو.

لەسەرەتای ئەو سیمپۆزیەمە ھاوبەشەدا بەچەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز لەلایەن “م. سامان شوانی” و وتەی دەستپێک لەلایەن “د.محمد حسین پێنجوێنی” و وتاری ھاوبەشی سەنتەر و کۆلیژیش لەلایەن “د. شەماڵ عەبدول”ەوە پێشکەش کران.

لەپانێڵی یەمەکەمی ئەوسیمپۆزیەمەدا کە سەرۆکی دانیشتنەکە “د. ضیاء توفیق حبیب” بوو سێ توێژینەوە پێشکەشکران کەبریتی بوون لە “آلیات و مناھج البحث العلمی وأھمیتھا – د. ئاراس موحەممەد ساڵح، الربط بین العلوم الاسلامیە والواقع المعاصر – د. عومەر ئەحمەد ڕەنگێنەیی، “الاستفادە من الخبرات والتجارب العالمیە فی مجال البحث العلمی – د. ئازاد عەلی ئیسماعیل”.
لەپانێڵی یەمەکەمی ئەوسیمپۆزیەمەدا کە سەرۆکی دانیشتنەکە د. زانا موحەممەد ئەمین بوو ئەوش پێکھاتبوو لە سێ توێژینەوە بریتی بوون لە “التکامل المعرفی بین الدراسات الاسلامیە والعلوم الاخری – د. حسێن موحەممەد ئیبراھیم” ، “واقع البحث العلمی فی الدراسات الاسلامیە فی اقلیم کوردستان: المشاکل، الاسباب، الحلول – م. ئاراس حەمەئەمین عوسمان”، “القیم الحاکمە علی البحوث والدراسات الاسلامیە – د. سەباح بەرزنجی”
لەکۆتایی پانێڵەکان و سیمپۆزیەمەکەشدا بەشدابووان بە تێبنی سەرنج بەشدارییان کردو دواتر خەلات بەسەر توێژەرەکاندا دابەشکراو دەستخۆشی و ھیوای بەردەوامیان خواست

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply