چالاكیهەواڵ

شاندێکی سەنتەری زەھاوی سەردانی کۆلیژی ئیمام ئەعزەم دەکات

شاندێکی سەنتەری زەھاوی بۆلێکۆڵینەوەی فیکری لەشاری کەرکوک و لەیەکێک چالاکیەکاندا سەردانی کۆلیژی ئیمام ئەعزەم دەکات.
دوێنی ٩ی ئازاری ٢٠١٧ شاندێکی سەنتەری زەھاوی کەپێکھاتبوو لەھەریەکە د.سەباح بەرزنجی، سەرۆکی سەنتەر و دکتۆر مەریوان حمە و م. یوسف ساڵح ئەندامانی دەستەی کارگێری سەنتەر سەردانی کۆلیژی ئیمام ئەعزەمیان کرد و لەلایەن دکتۆر سامی زەندی سەرپەرشتیارو بڕیاردەری بەشەکانی کۆلیژەوە پێشوازیان لێکرا،
لەودیدارە زانستیەدا باسی کار و چالاکی فیکری و زانستی و ئەکادیمی ھاوبەش کرا لە نێوان ھەردوولادا.
لەبەشێکی تری دیدارەکە کۆلیژی ئیمام ئەعزەم سوپاسی شاندی سەنتەری زەھاویان کردو و ئامادەیی و خۆشحاڵی خۆیان دەبڕی بۆ چالاکی و دیدارەکانی سەنتەری زەھاوی.

بینینی زیاتر

بابەتی پەیوەندیدار