وتار

بونیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی میانڕه‌و له‌ قورئانی پیرۆزدا، سوره‌تی (البقره‌) به‌ نموونه‌

بونیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی میانڕه‌و له‌ قورئانی پیرۆزدا، سوره‌تی (البقره‌) به‌ نموونه‌
به‌روار: 10/01/2014
بینین: 1687
ئاماده‌كردن و فۆتۆ: دلێر سیوه‌یلی‌
ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ 9/1/2014 سه‌نته‌ری زه‌هاوی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكری ئێواره‌كۆڕێكی بۆ خاتوو ئامینه‌ صدیق عه‌بدولعه‌زیز به‌ ناونیشانی “بونیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی میانڕه‌و له‌ قورئانی پیرۆزدا، سوره‌تی (البقره‌) به‌ نموونه‌” سازكرد.
له‌و ئێواره‌كۆڕه‌دا خاتوو ئامینه‌ صدیق باسی له‌ چه‌مكی‌ میانڕه‌وی و چه‌ند پێناسه‌یه‌كی‌ كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ دا به‌وه‌ش كه‌ ئاینی‌ ئیسلامی‌ پیرۆز بۆخۆی ئاینێكی‌ ناوه‌ندگیره‌ و ڕاشیگه‌یاند ئیسلام له‌ نێوان دوو جه‌مسه‌ری جیاوازدا ناوه‌ندگیره‌.
له‌ به‌شێكی تری ئه‌و كۆڕه‌دا ناوبراو باسی له‌ چه‌مكی میانڕه‌وی كرد لای زانایانی‌ وه‌كو غه‌زالی و ڕازی، كه‌ هه‌ردووكیان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ چۆن ئه‌خلاق له‌سه‌ر هاوسه‌نگی به‌نده‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ش میانڕه‌وی له‌ نێوان شلڕه‌وی و تونده‌ڕه‌ویدایه‌.
خاتوو ئامینه‌ صدیق عه‌بدولعه‌زیز له‌ به‌شێكی تری‌ كۆڕه‌كه‌یدا باسی له‌ ئه‌خلاقیات كرد له‌ ئابووریی ئیسلامییدا، هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی خۆیشی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سوره‌تی (البقره‌) بۆ باسه‌كه‌ خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك بنه‌ما و یاساكانی ناو سوره‌ته‌كه‌شی ڕوونكرده‌وه‌.
ئامینه‌ صدیق عه‌بدولعه‌زیز ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ گشتیی‌ سه‌نته‌ری‌ زه‌هاوییه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك كتێب و لێكۆلینه‌وه‌یه‌، هه‌روه‌ها تا ساڵی‌ 1999 سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری “په‌یامی‌ خوشكان” بووه‌.
له‌ كۆتایی ئێواره‌كۆڕه‌كه‌شدا ئاماده‌بوان به‌ پرسیار و سه‌رنجه‌كانیان و بابه‌ته‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.

بۆ بینینی‌ وێنه‌كانی‌ كۆڕه‌كه‌ كرته‌ له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌ :

بینینی زیاتر

بابەتی پەیوەندیدار