هەواڵ

زانایەکی بەناوبانگی فیزیا بە بەڵگەوە (بوونی خودا) دەسەلمێنێت

لە ئینگلئزیەوە: کۆسار بەرزنجی

ئەمەی خوارەوە کورتەی لێدوانێکی (میشیۆ کاکۆ)یە کە خاوەنی تیۆری ژێکانە (نظریه‌ الاوتار) لە فیزیای نوێدا کە لە میانەی دیدارێکیدا ڕایگەیاندووە لە پێگەی (TWIS) ئەو دەڵێت:
زۆربەی زاناگەورەکانی فیزیا باوەڕیان بە خودا هەیە، بەهۆی چۆنیەتی دیزاینی گەردوونەوە، گەردوون سیستم و جوانی و شیکی و سادەیی تێدایە. ئەوەشی روونکردەوە کە واجب نییە گەردوون هەر بەم شێوەیە بێت کە هەیە، دەکرا زۆر ناشیرین و بێسەروبەر بێت، بەکورتی، ئەو رێکوپێکییەی لەگەردووندا هەیە بەڵگەیە لەسەر بوونی بەدیهێنەرێک. من گەشتمە ئەو ئەنجامەی کە ئەم جیهانەی ئێمە بەپێێ کۆمەڵێک یاسا دروستکراوە کە کەسێکی خاوەن زیرەکی پێی هەستاوە.
باوەڕم پێ بکە ئەوەی ئێمە ئەمڕۆ پێی دەڵێین بەخت(شانس یان رێکەوت – وەرگێڕ) ئیدی ناچێتە عەقڵەوە، لای من ئەوە روونە کە ئێمە بەپێی نەخشەیەک دروست بووین کە کۆمەڵێک یاسای دانراو بەڕێوەی دەبەن کە زیرەکییەکی گەردوونی دروستکراون نەک رێکەوت و شانس.
میشیۆ کاکو ئەوەی روونکردوەتەوە کە خودا وەک زانایەکی ماتماتیک کار دەکات(واتە بەپێی رێساکان)، ئەمەش بیروڕای ئەلبێرت ئەنیشتاینیش بوو.

سەرچاوە: https://newspunch.com

بینینی زیاتر