وتار

گه‌ڕان به‌شوێن یه‌قیندا.. گه‌شته‌ ئیلهام

بازرگانی کردن بە منداڵان یەکێکە لەو جۆرانەی بازرگانی لەسەرتاسەری جیهاندابوونی هەیە، ساڵانەش ڕوولەزیادبوونە، بەهۆی نالەباری دۆخی سیاسی بەشێک لەوڵاتان و بڵاوبوونەوەی هەژاريی ناسەقامگیری وڵاتان و حوکمی دیکتاتۆری لەو وڵاتانەی کەبەوڵاتی هەناردەکردنی منداڵان دەناسرێن.

بازرگانی کردن بەمنداڵانەوە خۆی لە چەند جۆرێکدا دەبینێتەوە، وەک فڕاندنیان یاخود بەکرێ گرتنیان بە نرخێکی کەم و هاندانی کەسوکاریان بۆ کۆچکردن بە بیانوی کارکردن وژیانی باشترو شایستەتر، دواتر دەستدرێژی سێکسی کردنە سەریان و فرۆشتنی ئەندامانی جەستەیان، یاخود کارکردن بە منداڵان تەنها لە بەرامبەردابین کردنی ژەمەکانی نان خواردنیان، هەروەها کارکردن بە منداڵان تەنها بەرامبەر کەمێک پارە واتە وەک دەستی کاری هەرزان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، لە دوای تەشەنەسەندی تەکنەلۆجیا بازرگانی کردن بەمنداڵانەوە زیادی کردوە و لە ئیستادالە ڕێگای ئینتەرنیتەوە بەشێکی زۆری مامەڵەکان دەکرێت.

لەساڵانی ڕابردوود وڵاتانی ئەوروپا وئەمریکای وەک لەئەندێشەی هەرتاکێکی کوردا وڵاتیکی پێشکەوتوی دادپەروەر و شوێنی پاراستنی مافی ژنان ومنداڵان ناسیوە، ئەمەش بە هۆی ئەوە هەڵمەتە میدیایە گەورەیەوەیە کە ئەو وڵاتانەی وەک فریشتە وێناکردوە وبێلایەن نەبووە لەوەی چۆن لایەنە جوانەکانی بڵاودەکاتەوە لایەنە خراپەکانیشی بڵاوبکاتەوە، کە بریتیە لە بەکاڵاکردنی مرۆڤ بە گشتی و ژنان ومنداڵان بەتایبەت.

بازرگانی کردن بە منداڵانەوە ناونیشانی توێژینەوەیەکی جیهانیيە، کە کراوە بە کتیب و لەلایەن هەردوونوسەر (د.سرور قارونی، خالید بن محەمەد)ەوە نووسراوە، و(سابیر عەبدولکەریم )کردویەتی بە کوردی، کە تێداشیکردنەوەی ورد بۆ جۆرەکانی بازرگانی کردن بە منداڵان دەکات و ئامار و داتاکان لەوڵاتانی بەژدارلەم بازرگانیەدا باسکراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی یونسێڤ ساڵانە زیاتر لە (٢)ميلێون، منداڵ دەفرۆشرێن بە باندەکانی بازرگانی کردن بە منداڵان و ئەو بازرگانەکانی ئەم کارانە دەکەن ساڵانە زیاتر لە (٩)ملیۆن دۆلاریان لەم بازرگانیەدا دەست دەکەوێت، لە دوای بازرگانی چەک و مادەهۆشبەرەکان بازرگانی منداڵان زۆرترین داهاتی هەیە.

لە جیهاندابەگشتی ولە ئەوروپا بەتایبەتی چەندین ڕێکخراوی گەورە هەیە بۆ پاراستنی مافی منداڵان،وچەندین ڕێکەوتنامەو یاساهەیە بۆپاراستنی مندالان لەبازرگانی کردن پێیانەوە، بەڵام بەشێکی زۆری ئەو وڵاتانە خۆیان بوونەتە شوێنی بازرگانی کردن بە منداڵانەوە کەدابەش دەبن بۆسێ جۆر
یەکەم/وڵاتانی هەناردەکانی منداڵان وەک (ڕوسیا، رۆمانیا، چیک، کرواتیا، وڵاتانی باشوری ئاسیا)، تەنها لە ڕوسیا (٣٣٠) کۆمپانیای هەناردەکردن و بازرگانی کردن بە منداڵانەوە هەیە.

دووەم/وڵاتانی پەراندنەوە ئەمە ئەو وڵاتانەیە کەدەبنە پرد بۆبازرگانی کردن بە منداڵانەوە وەک کۆمارەکانی یوگۆسلافیای جاران بەگشتی.

سێیەم/وڵاتانی هاوردەکارکە ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە خۆیان بە لانکەی پاراستنی مافی مرۆڤ و منداڵان دەزانن وەک(ئەلمانیا،فەرەنسا،بەریتانیا،ئیسپانیا).

بەگوێرەی ئامارێکی وەزارتی ناوخۆی ئەمریکا ساڵانە (٦٠٠تا٨٠٠)هەزار منداڵ لەسەر سنوورەکان دەفرۆشرێن، هەروەها ساڵانە لە ولایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا زیاتر لە (٣٠٠)هەزار منداڵ ڕووبەڕووی بەکارهێنانی سێکسی دەبنەوە لەپێناو دەستکەوت و قازانجی مادی.

هەروەها ڕێکخراوی هاریکاری ئاسایشی ئەوروپا بڵاوی کردۆتەوە ساڵانە (٢٠٠) هەزارلە خۆرهەڵاتی ئەوروپاوە دەگوازرێنەوە بۆ ڕۆژئاوای ئەوروپا بۆ بەکار‌هێنانی سێکسی، لە وڵاتێکی وەک ئیتالیا نرخی کچانی ناکام تەنها (٤٠٠٠)دۆلارە، لە وڵاتی هۆڵنداش (١٠)هەزارمنداڵ بازرگانيیان پێوەدەکرێت و لەبواری سێکسیدا بەکاردەهێنرێن، جگە لەوڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا و سویسراوەک وڵاتێکی ئەسکەندەنافی، کەچەندین باندی بازرگانی کردن بەمنداڵانەوە تێدایە.

بەرازیلیش وەک وڵاتێکی ئەمریکای لاتین لە (٥٠٠) هەزارهەتا (٢) ميلێون منداڵی خوار (١٦)ساڵ کاری لەشفرۆشی پێدەکرێت، لە ئەمریکاش زیاتر لە (١٥)هەزارکچی تەمەن بچوک وەک کۆیلەی سێکسی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

لە کوردەواریدا وتەیەک هەیە دەڵێت: “هەمووشتێک بەخوێ و خوێش بە مانایە، بەڵام ئەی ئەگەر خوێ خۆی تامی لەدەست دا دەبێت چی ڕووبدات؟”.

ئەوەی لەم کتێبەدا سەرنجی خوێنەر ڕادەکێشێت ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ئاشکرای کردوە، کە چەند لێپرسراوێکی نەتەوەیەکگرتوەکان بەشێوەی کارا بەشدارن لەڕێکخستنی بازرگانی کردن بە منداڵان و خزمەتگوزاری باندە لەشفرۆشەکان دەبێت، کەڵکیان لەپۆستەکانیان وەرگرتەوە ڕێژەی (٢٠%)یان بەژدارن لەبازرگانی کردن بەمنداڵانەوە.

ئەو بازرگانیە گەورەیە کە بە منداڵانەوە دەکرێت چەندین لێکەوتەی خراپی هەیە، وەک بە کارهێنانی منداڵان وەک کاڵایەکی گەشتیاری، هەروەها بڵاوبوونەوەی هاورەگەزخوازی، دەستدرێژی سێکسی، بلاوبوونەی زیاتری نەخۆشی ئایدز زۆربوونی دیاردەی خۆکوشتن لە ناو منداڵانی قوربانیدا، بڵاوبوونەوی دیارەی سواڵکردن و نەبوونی پەناگەیەکی ئارام بۆ منداڵەکان، زیادبوونی کێشەکانی پەروەردە و زۆربوونی ڕیژەی نەخوێندەواری.

هەروەها ڕووخانی بارودۆخی دەرونی منداڵاکان و چاندی گیانی ڕق و توندوتیژی و رەفتاری تاوانکاری، کە وا دەکات لە قوربانیيەوە بن بە تاوانباربەشێکی تری ژیانیان لە سوچی زیندانەکاندا بەسەربەرن.

ئەوەی جێگای ئاماژەکردنە ئەو وڵاتانەی، کە جگە لەیاسادانراوەکانی دەستی مرۆڤ یاساکانی ئاین و بە تایبەت یاساکانی ئاینی ئیسلام کارگەری هەیە لەسەر تاکەکانی بازرگانی کردن بە منداڵان و کچانی خوارتەمەن (١٨)ساڵ زۆر کەمترە، بەهۆی توندی سزا لە سەرئەو کەسانەی کە بازرگانی بە منداڵانەوە دەکەن، بەراورد بەو وڵاتانەی تری جیهان، کە هەردەم مافی ژنان و مندالان لە سەرزاریانە و بانگەشی بۆ دەکەن.

بینینی زیاتر

بابەتی پەیوەندیدار