چالاكیهەواڵ

نوێنەری سەنتەری زەهاوی سەردانی د.فازیل سامەڕایی دەکات

زەهاوی- بەغداد

نوێنەری سەنتەری زەهاوی سەردانی زانای گەورە و دیاری عێراقیی و جیھانی ئیسلامیی بەڕێز دکتۆر فازڵ سامەڕڕائی زانای بواری (زانستی نەحو و ڕەوانبێژیی قورئانیی) لە ماڵی خۆی لە شاری بەغدا دەکات.

بەڕێز (هاوژین عومەر) بەڕێوەبەری ئیدارەی سەنتەری زەهاوی سەردانی زانای گەورە و دیاری عێراقیی و جیھانی ئیسلامیی بەڕێز دکتۆر فازڵ سامەڕڕائی زانای بواری (زانستی نەحو و ڕەوانبێژیی قورئانیی) لە ماڵی خۆی لە شاری بەغدا بە ئامادەبوونی دکتۆر سەعد کوڕی دەکات.

زانای ناوبراو نزیکەی سێ ساڵە گەڕاوەتەوە بۆ عێراق و ھیوای چاکبوونەوە و تەندروستییەکی باشتری لە خوای گەورە بۆ خواست..

لەسەردانەکەدا بە ناوی سەنتەری زەھاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکرییەوە بانگھێشتی کرد بۆ کوردستان و دەربڕینی ئامادەیی تەواو بۆ سازکردنی کۆڕ و وانەی زانستیی و ئاھەنگی ڕێزلێنان بۆ بەڕێزیان لەپای خزمەتی زیاتر لە نیو سەدەی بە زانستەکانی ئیسلام..

لە میانەی دیدارەکەدا زانای ناوبراو ڕایگەیاند کە زۆر دڵخۆش و شادومان بوو بە ئەم بەسەرکردنەوەیە و ھیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ سەنتەری زەھاوی و چالاکییەکانی خواست، بەڵێنیشی دا ھەرکات بارودۆخی تەندروستیی ڕێگەی دا ئەوا بەدەم بانگھێشتەکەمانەوە دێت و سەردانی ھەرێم دەکات..

لە کۆتایی دیدارەکەشدا، ژمارەیەک لە بەرھەمەکانی خۆی پێشکەش بە نوێنەری سەنتەری زەهاوی کرد..

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply