كتێبەكان بە PDF

شوناس و ڕەھەندی بە جیھانیبوون

ناوی کتێب : شوناس و ڕەھەندی بە جیھانیبوون
ناوی نوسەر/وەرگێر: عومەر عەلی موحەمەد
زنجیرە :١٧
ژمارەی لاپەرە : ١١١
ساڵی چاپ :٢٠١٢

ئەم کتیبە باس لەشووناس بەجیھانیبوون دەکات، خوێندنەوە بۆ ڕھەندە ترسناکەکانی و کاریگەرییەکانی لەسەر سڕینەوەی کلتووری گەل و میللەتان و ئایین و ئایینزاکان دەخاتەڕوو ئەگەر بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت. لە سێ بەشدا خوێندنەوە بۆ ئەم چەمکەو ھەندەکانی و لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکان دەکات و ڕێنمایی تاک و کۆمەڵگا دەکات بۆ چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم کلتوورەدا. لە بەشی یەکەمدا نووسەر تیشک دەخاتە سەر شووناس لەنێوان لۆکاڵیبوون و بەجیھانیبووندا،

لە بەشی دووەمدا باس لەشووناسی نەتەوەیی دەکات لەژێر ھەژموون و سێبەری بەجیھانیبووندا، لە بەشی سێیەمدا نووسەر دەیەوێت جیاوازی لەنێوان جیەانگەرایی و بەجیھانیکردندا بکات، ڕەخنەی جددیلە شووناسی بەجیھانیکردن دەگرێت و دەیسەلمێنێت کەدەیەوێ جیھان بەرەو بێ شووناسی لێبوخڕێت، بەڵام ئەگەر ھەوڵ بدرێت ھەموو گەلان بەیەکەوە بژین و یەکتر نەسڕنەوەو شارستانیەتەکان بەیەکەوە سوود لە پێشکەوتنی تەکنەلۆجی و ئابووری و فەرھەنگی وەربگرن نەک یەکتر بسڕنەوەو شووناسی یەکتر قووت بدەن بە ھۆی بەھێزیی لایەکیانەوە، ئەوە ئەو کات دەتوانن مرۆڤایەتی بەرەو ئاقاری ئاشتی و ئارامی و پێکەوەژیان بەرن و جیھانگەرایی بکەنە خاڵێکی بەھێز لەم جیھانەدا.

کرتە لەم بەستەرەی خوارەوە بکە بۆ داگرتن:

شوناس و ڕەھەندی بە جیھانیبوون

 

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply