چالاكیهەواڵ

لە سەنتەری زەهاوی لیژنەی وەڵامدانەوەی گومانەکان کۆدەبێتەوە

ڕۆژی یەکشەممە ۷ـ٦ ـ ۲۰۲۰ لە سەنتەری زەهاوی بەشێک لە ئەندامانی لیژنەی وەڵامدانەوەی گومانەکان کە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک پسپۆڕی بوارە جیاوازەکانی فیکر و شەریعەت کۆبوونەوە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بریتیبوون لە هەریەک لە (د.سەباح بەرزنجی، د.کەریم ئەحمەد، م.فازیل حەیدەر، د.اسماعیل بەرزنجی، د.فاتیح سەنگاوی، د.حسێن محمد،د.مەریوان حەمە، یوسف محەمەد).
تێیدا باس لە ڕێوشوێن و باسە گرنگەکانی ئەمڕۆ کرا کە پێویستە بە بەرنامەیەکی تۆکمە و پلان بۆ داڕێژراوەوە وەڵامی ئەو گومان و دوودڵیانە بدرێتەوە کە ماوەیەکە لە کوردستان و جیهانی ئیسلامی دەوروژێنرێن و هیچ بنەمایەکی زانستی و فیکریان نییە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕاسپاردە و ڕێنمایی تایبەت گەڵاڵەکران و بڕیاردرا کە لە داهاتوویەکی نزیکدا کاریان لەسەر بکرێت.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply